شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی واده‌ی یه‌كه‌م گه‌شت له‌توركیاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراكرد.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن توركیاوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م گه‌شت له‌توركیاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت.
تاهیر عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا ئاماده‌كاریی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌نێوان سلێمانی و توركیا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، به‌هه‌وڵی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌رپرسانی توركیا بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ سلێمانی داوه، كه به‌هۆی كێشه‌ی سیاسیه‌وه له‌پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه گه‌شته‌كان ڕاگیرابوون.
ڕ . ج