شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی چوار كونسوڵخانه له‌شاره‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌مساڵدا چوار كونسوڵخانه له شاره‌كانی موسڵ، به‌سره، نه‌جه‌ف‌و كه‌ركوك ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به‌قه‌باره‌ی پێنج ملیار دۆلار ڕۆڵی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كانی عێراق ده‌بێت.
حامی ئاكسۆی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ساڵی 2019دا توركیا ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی له‌گه‌ڵ عێراق به‌ناوی ئۆفا كۆی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ئابووری عێراق ده‌بێت.
تورکیا بەشیک لەهیزەکانی لە خاکی عیراقدایە و ئەوەش نیگەرانی لەنیوان تورکیا‌و عیراق دروست کردوەو کە تورکیا بۆ چەندین جار ئاسمانی عێراقی بەزاندوە.
ڕ . ج