عەفرین.. گەنجێک لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

کوردستان

18/01/2019‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گەنجیکی خەلکی عەفرین لەلایەن چەکدارەکانی دەولەتی تورکیاوە لەژێرئەشکەنجەدا کوژرا.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاوکردووەتەوە "گەنجێکی کورد بەناوی عەگید محمەدشێخ حەسەن ٢٤سال تەمەن کە باوکی دوومنداڵە ودانیشتووی گوندی ئیفراز-ی ناوچەی ماباتای عەفرینە، ٣کە رۆژ لەمەبەرلەلایەن چەکدارەکانی سەر بەدەوڵەتی تورکیاوە رفێندرابوو، بەکوژراوی دۆزراوەتەوە".

ئاژانسی فورات نیوز ئاماژەی بەوەداوە "تەرمی محەمەد شێخ حەسەنی ٢٤ سال تەمەن بەئەشکەنجەکراوی لە نیو باخێکی زەیتووندا لە گوندی ئیفرازێ دوۆزراوەتەوە".

هەروەها هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی ئەحمەد شێخ خەلیل لە گوندی هێکۆ-ی ناوچەی شێی عەفرین لەلایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ئامارێکیش تەنها لە دو مانگی ڕابردودا لە عەفرین بەدەستی چەکدارانی توندڕەوەی سەر بە تورکیا ١٢ کەس لە هاوڵاتیانی عەفرین بەشێوەی دڕندانە کوژران

هـ ـ ر