ئەو سێ کوردەی بەریتانیا کە ببونە هۆی مردنی پێنج کەس سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا

کوردستان

18/01/2019‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو سێ کوردەی بۆ بەفێڵ دەستکەوتنی ٣٠٠ هەزار پاوەند سوپەر مارکێتەکەی خۆیان سوتاند و بوو بەهۆی مردنی ٥ کەس، سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.


ئەمڕۆ هەینی دادگای شاری لیستەری بەریتانیا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەسی کورد سەپاند کە لە کۆتایی مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو دادگاکە تۆمەتی سوتاندنی سوپەر مارکێتێک و کوشتنی پێنج هاووڵاتی بەریتانی بەسەریاندا ساغکردبوەوە کە کوردن و دانیشتووی شاری لیستەرن.

 

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، هەریەکە لە (ئ. ک، ه. ح، ئ. ع) بە مەبەستی وەرگرتنی ٣٣٠ هەزار پاوەندی قەرەبوو، ٢٦ لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێرزەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیانداوە.


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مانگی شووباتی ٢٠١٨ لە ئەنجامی سوتانی مارکێتێک لە شاری لیستەری بەریتانیا پێنج کەس کە شوقەیان لە سەرەوەی مارکێتەکە هەبوو گیانیان لەدەستدا، و دواتر بە تۆمەتی دەستهەبوون لە ڕووداوەکەدا هەرسێ خاوەنی مارکێتەکە، کە کوردن و دانیشتووی ئەو شارەن، دەستگیرکران.

هـ ـ ر