شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند،
له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا ٤٧ چەکداری داعش کوژراون و ٣٠٠ هاوڵاتیی مەدەنیش ڕزگار کراون.
ڕۆژی هەینی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی
سووریای دیموکراتی -هه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی
جزیردا بڵاوکردەوە که له چوارچێوه‌ی "شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر"دا له
سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای
دیموکرات ڕایگەیاندوە "هێزه‌کانمان هێرشی به‌رفره‌وانیان کرده سه‌ر بنکه و
خاڵه‌کانی چەکدارانی داعش و له ئه‌نجامدا
شه‌ڕی سه‌خت هاتووەتە ئاراوه و چه‌ندین کاتژمێر به‌رده‌وام بوو ژمارەیەک چەکداری
داعش کوژران و بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هەسەدە ئاماژەی
بەوەشداوە "فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه سه‌خته‌کان و هێڵه‌کانی
تێرۆریستانیان کردنه ئامانج و زۆر بنکه‌یان ڕووخاند، شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان
کرد و خاڵی نوێیان دامه‌زراند، هاوکات تیمه‌کانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین که سه‌ر به
هێزه‌کانی ئێمه‌ن، ده‌ستیان به پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که کرد له مینی تێرۆریستان".
ناوەندەکەی هەسەدە ئەوەشی وتوە "هێزه‌کانمان
٣٠٠ سیڤیلیان ڕزگار کرد، که چەکدارانی داعش وه‌ک قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌کاریان ده‌هێنان،
ئه‌و هاوڵاتییانه گواسترانه‌وه بۆ ناوچه پارێزراوه‌کان و هه‌موو پێداویستییه‌کانیان
بۆ دابین کرا".
ئامارەکانی هەسەدە بەم شێوەیەن:
- ٤٧ چەکداری داعش کوژران.
- فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ٤٧ هێرشیان ئه‌نجام
دا.
- ٣٧ بنکه و خه‌نده‌قێک وێران کران، ٢
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران، ٦ ڕێگه که چەکدارانی داعش به‌کاریان ده‌هێنان
داخران، ٣ شوێنی تۆپی هاوه‌ن و ٣ کارگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو خاپوور کران.
هـ ـ ر