شارپرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نۆ بڕیاری لەبارەی
خاڵە گومرگییەکانی نێوان پارێزگاکان و یەکخستنی پێناسی گومرکی لەنێوان عێراق و هەرێم دەرکرد.
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نۆ بڕیاری لەبارەی خاڵە گومرگییەکانی نێوان پارێزگاکان و یەکخستنی پێناسی گومرکی لەنێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد کە بڕیارەکە کە واژۆی مه‌هدی عه‌للاق، ئه‌مینداری
گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت لەسەرە، ئاماژە بەوە دەکات،
رێکخستنی پێناسی گومرگی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەم رێککەوتنە
دەبێ کە لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە.
لە بڕیارەکاندا هاتووە "بەڕێوەبردنی سه‌رجه‌م
ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی
عێراق ده‌بێت، به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ژماره (30) بۆ ساڵی
2016، بەشێوەیەک کە پشت بەو فەرمانبەرانە ببەسترێت کە دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن
و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕین له بواره‌كانیان و له‌سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی ده‌روازه
سنوورییه‌كان كاردەكه‌ن".
بەپێی رێککەوتنەکە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی خاڵە گومرگییەکانی نێوان
پارێزگاکان، کە لە سەردەمی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دوای 16ی
ئۆکتۆبەری 2017 دانران. لە بڕیارەکەدا هاتووە "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
خاڵه چاودێریی و وردبینییە گومرکییەکانی کە له ناوچه‌كانی فایده و شێراوه لە
باكووری كه‌ركووك و له‌یلان لە رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك هەن، بەشێوەیەک کە وەزارەتی
دارایی عێراق ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كان کاری چاودێری خۆی بکات به‌پێی یاساکەی و
به‌هاوئاهه‌نگی لەگەڵ لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ماوە ماوە دەورییەی
کاتیی له رێگە سه‌ره‌كییه‌كاندا دابنێت بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی مامه‌ڵه
گومرگییه‌كانی كاڵا هاوردەکراوەکان، هەروەها دانانی خاڵ بۆ پەیوەندی ئەلیکترۆنی
لەگەڵ ناوەندە گومرکییەکان لەبەرچاودەگیرێت، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی
پێناسه گومرگییه‌كانی عێراقی كۆتاییان پێدێت".
دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق:
بڕیار
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ژماره (13) بۆ ساڵی 2019
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
ئاسایی خۆیدا كه له به‌رواری 15-1-2019 بەڕێوەچوو، بڕیاریدا به په‌سندكردنی
رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری ئابووری به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی به‌ژماره: س.ل/26
له به‌رواری 15-1-2019 له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كخستنی پێناسی گومرگیی له ته‌واوی
ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئاسانكاریكردن له هامووشۆكردنی كاڵاكان بۆ ته‌واوی
پارێزگاكان به‌مشێوەیەی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌ستبه‌كاربوون له ته‌واوی ده‌روازه
گومرگییه‌كان (سه‌رجه‌م پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی ئه‌و لایه‌نانه‌ی
له‌نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و هەرێم یه‌كخراون.
1. رێژه‌ی پێناسی گومرگی یه‌كخراو به‌پێی ئەو
لیستانە دەبێت کە رێککەوتنی لەسەر کراوە به‌گوێرەی نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی
ژماره 29931 له به‌رواری 21/11/2018. بەو شێوەیە تاقیدەکرێتەوە و لە ماوەیەک کە
لە شەش مانگ زیاتر نەبێت پێداچوونەوەی پێدادەکرێت، لە بەرواری دەرکردنی ئەم
بڕیارەوە.
2. فه‌رمانگه‌كانی هاتووچۆ (به‌پێی کۆنووسی
واژۆكراوی نێوان نوێنه‌ری حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم).
3. پۆلێن‌كردن و كۆنترۆڵی جۆری و ته‌ندروستی
هاتووچۆ (به‌پێی کۆنووسی واژۆكراوی نێوان نوێنه‌ری حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم).
4. ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراقی (بەهه‌مان
ئەو میکانیزمە كارپێكراوەی ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هەیە).
دووه‌م: له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی واژۆیان
له‌سه‌ر ره‌شنووسی نێوان نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه.
به‌م شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1. ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان:
بەڕێوەبردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لای ده‌سته‌ی ده‌روازه
سنوورییه‌كانی عێراق ده‌بێت، به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ژماره
(30) بۆ ساڵی 2016، بەشێوەیەک کە پشت بەو فەرمانبەرانە ببەسترێت کە دانیشتووی هه‌رێمی
كوردستانن و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕین له بواره‌كانیان و له‌سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی
ده‌روازه سنوورییه‌كان كاردەكه‌ن.
2. رۆژژمێری كشتوكاڵی: لیژنه‌ی كاروباری ئابووری
هەڵدەستێت بە دیاریکردنی کات و دیاریکردنی وادەی کاتەکانی قەدەخەکردن بۆ رۆژمێری
کشتوکاڵی، بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانیی و بەرژەوەندی سەرجەم پارێزگاکان و
هەرێمی کوردستانیش.
3. بڕیارەکانی تایبەت بە جیاکردنەوەی شوێنەکان
لەکاتی بوونی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ڤێترێنەری و بڕیارەکانی رێکخراوی
تەندروستی ئاژەڵیی نێودەوڵەتیی، سەرجەم ئەو بڕیارانە دەکەونە ژێر بڕگەی 12ی یاسای
تەندروستی ئاژەڵیی ژمارە 32ی ساڵی 2013.
4. پاراستنی بەرهەمەکان: سەرجەم دەروازە
سنوورییەکان لە هەموو پارێزگاکان و هەروەها هەرێمی کوردستانیش پابەنددەبن بە
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پاراستنی بەرهەمی نیشتمانیی حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی
کوردستان، لەکاتی دژبەیەکی و پابەندنەبووندا، بەرزترین باج دەسەپێندرێت.
5. پێدانی باج بەپێی ماددەی 3 لە بڕگەی 4 لە
یاسای باج بەگوێرەی رێنماییەکانی هاوردەکردن کە لە رێنمایی ساڵانەی دەستەی گشتی
باجەکاندا هاتوون، بەڵام دەبێت سەرجەم رێنماییەکان یەکبخرێن ئەوەش لەسەر بنەمای
کۆنووسە واژۆکراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەیەک کە لە 60 رۆژ تێپەڕ نەکات،
60 رۆژ لەنێوان حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان لە رۆژی دەرکردنی ئەم بڕیارە،
چ بە یەکخستنی سەپاندنی یان هەڵوەشاندنەوەی.
سێیەم:
1- جێبەجێکردنی یاسای وەبەرهێنانی فیدراڵی ژمارە
13ی ساڵی 2006ی هەموارکراو و یاسای پەرەپێدانی پیشەسازیی فیدراڵیی ژمارە 20ی ساڵی
1998، هەروەها یاسای وەبەرهێنانی کارپێکراو لە هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دەروازە
سنوورییەکانی عێراق لە پارێزگاکان لەنێویاندا هەرێمی کوردستان، بەجۆرێك کە تێیدا
رەوشی یاسایی کۆمپانیا و کارگە دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان لەژێر یاسای ژمارە
25ی هەڵوەشێندراو، لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان
بگونجێندرێت بەپێی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی
گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی فیدراڵی.
2- سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە پارێزگاکان و
هەرێمی کوردستان پابەنددەبن بە جێبەجێکردنی ئەو بەشەی تایبەتە بە ئەوان لەو
رێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی لەنێوان کۆماری عێراق و وڵاتانی دیکە واژۆکراون،
بەتایبەتی ئەوانەی کە تایبەتن بە بڕگەکانی بەخشینی باج و پابەندبوونی عێراق بە
رێککەوتنە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی
بازرگانی فیدراڵیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن بۆ تەواوکردنی یەکخستنی
رێكاره‌كانی "مۆڵه‌تی هاورده‌كردن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و په‌سندكردنه پێویسته‌كان"
له‌ماوەیەک کە لە 30 رۆژ زیاتر نەبێت، واده‌كه‌ش له به‌رواری ده‌ركردنی ئەم
بڕیاره‌وە ده‌ستپێده‌كات.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره
(186)ـی ساڵی 2018ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پێدانی واده‌ی 30 رۆژ دوای ده‌ركردنی
ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی كاركردن به‌و پێناسەی لە‌بڕگه‌ی "ئه‌لف-1"ی
سەرەوە هاتووە.
شه‌شه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاڵه چاودێریی
و وردبینییە گومرگییەکانی ئێستا له ناوچه‌كانی (فایده) و (شێراوه - باكووری كه‌ركووك)
و (له‌یلان، رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك)، بەشێوەیەک کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی/ ده‌سته‌ی
گشتیی گومرگه‌كان کاری چاودێری خۆی بکات به‌پێی یاساکەی و به‌هاوئاهه‌نگی لەگەڵ
لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ماوە ماوە دەورییەی کاتیی له رێگە سه‌ره‌كییه‌كاندا
دابنێت بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی مامه‌ڵه گومرگییه‌كانی كاڵا
هاوردەکراوەکان، هەروەها دانانی خاڵ بۆ پەیوەندی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ناوەندە
گومرکییەکان لەبەرچاودەگیرێت، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی پێناسه
گومرگییه‌كانی عێراقی كۆتاییان پێدێت.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی كاروباری ئابووری،
هەڵدەستێت بە دەرکردنی رێکاری پێویست بۆ یەکخستنی رێکارەکانی بازرگانیكردن به زێڕ
و كانزا گرانبه‌هاكان له عێراق، به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی
فیدراڵیی عێراق و ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كان و ده‌سته‌ی گشتیی باجه‌كانی سه‌ر به
وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌زگای ناوه‌ندیی كۆنترۆڵی جۆریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی
پلاندانان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌شته‌م: وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵیی
کاردەکات لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای کارپێکراوی
وەزارەتی گواستنەوە لە رێگەی ئاسانکاریکردن بۆ کاری ئەو بەشانەی پەیوەندیدارن
(كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی وشكانیی، كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی گه‌شتیاران
و شانده‌كان و كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت) ئه‌مه‌ش دوای هاوئاهه‌نگیكردن
و لێكۆڵینه‌وه له نێوان نوێنه‌رانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی ته‌نیا
مانگێكدا، له‌دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه.
نۆیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونه‌كه به‌بڕگه
ئاماژه‌پێكراوه‌كانی له‌ڕووی گونجاوی و كارگێڕی و هاوئاهه‌نگیكردن له‌نێوان حكومه‌تی
فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌سه‌رچوونی شه‌ش مانگ له‌ده‌ستپێكی
ده‌ركردنی بڕیاره‌كه.
د. مه‌هدی موحسین عه‌للاق،
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق به‌وه‌كاله‌ت
16/1/2019
سەرچاوە: ڕوداو
هـ ـ ر