شارپرێس:
یانه‌ی لیدز یونایتد، كه له خولی پله یه‌كی
ئینگلته‌را به‌شداره، رایگه‌یاند گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كیكۆ كاسیای گۆڵپارێزی ریال
مه‌درید كردووه.
ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بوو له هاوینی رابردوو
جێبه‌جێبكرایه، به‌لام كاسیا نه‌یده‌ویست ریال جێبهێڵێت، هه‌رچه‌نده یانه‌كه‌ی
به هۆی گواستنه‌وه‌ی كۆرتوا، ده‌یه‌ویست ده‌ستبه‌رداری ببێت.
دواجاریش ریال مه‌درید به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری
كاسیا بوو، كه مووچه‌ی ساڵانه‌ی 2.5 ملیۆن یۆرۆ بوو له یانه‌كه‌یدا، به‌ڵام به‌شداریی
یارییه‌كانیشی پێنه‌ده‌كرا.
كیكۆ كاسیا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له سێ وه‌رز
و نیودا 43 یاری ئه‌نجامدا و 50 گۆڵی لێكراوه، له 15 یاریشدا گۆڵه‌كه‌ی به پاكی
راگرت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا 9 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه.
هـ ـ ر