یانەی ناپۆلی و دۆرتموند لەسەر یاریزانێکی عێراقی شەڕیانە

وەرزش

18/01/2019‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
موهەنەد عەلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتە لەلایەن یانەکانی جیهانەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و لە دوایین پێشهاتیشدا یانەکانی ناپۆلی و بۆرووسیا دۆرتموند هاتنەسەر هێڵ بۆ ئەو یاریزانە.

ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ڕایگەیاندوە "بەرپرسانی یانەی ناپۆلی بەفەرمی ئامادەییان نیشانداوە موهەنەد عەلی بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان، هەروەها یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانیش ململانێی یانە ئیتالییەکە دەکات بۆ بەدەستهێنانی توانای ئەو بەهرەمەندە".

موهەند عەلی کە لەدایکبووی ساڵی 2000 و هێشتا تەمەنی 18ـی تەواو نەکردووە لە سێ یاری جامی ئاسیای 2019ـدا دوو گۆڵی جوانی تۆمارکردووە و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ماڵپەڕی ناپۆلی سپێزیای ئیتالی ئاماژەی بەوەداوە "ناپۆلی ئەرکی ئاسان نییە بۆ بەدەستهێنانی هێرشبەرەکەی شورتەی عێراقی، چونکە بۆرووسیا دۆرتموند و ئاندێرلەختی بەلجیکیش لەسەر هێڵن، ئەمە جیالەوەی کە یانەی گلاسگۆ رێنجەرزی سکۆتلەندیش پێشتر داوای میمی کردبوو".

هـ ـ ر