ئەگەر هەیە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرشەلۆنە سزا نەدات

وەرزش

18/01/2019‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیایەکی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە "ئەگەری ئەوە هەیە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیار بدات بەرشەلۆنە سزا نەدات".

كه‌ناڵی كواترۆی ئیسپانی، دڵنیایی ده‌داته‌ هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا و رایده‌گه‌ینێت "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بارسێلۆنا نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی له‌ جامی شای ئیسپانیا".

له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ یاری چوونی گه‌ڕی 16ی جامی شای ئیسپانیادا، بارسا له‌ به‌رامبه‌ر لیڤانتی یاری به‌ یاریزانه‌كه‌ی چاومی كردبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ خولی پله‌ دووه‌كانی ئیسپانیادا ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می بارسێلۆنادا 5 كارتی زه‌ردی وه‌رگرتبوو، یانه‌ی لیڤانتی سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌كه‌ تۆماركردووه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای چه‌ند خوله‌كێك بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه‌ بدرێت و هه‌وادارانی بارسا له‌وه‌ ده‌ترسێن بارسا سزا بدرێت و له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

كه‌ناڵی كواترۆی ئیسپانی، دڵنیایی ده‌داته‌ هانده‌رانی بارسا و ده‌ڵێت "بارسا سزا نادرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی لیڤانتی دواكه‌وتووه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی سكاڵاكه‌ی، واته‌ ئه‌وكاته‌ی سكاڵای پێشكه‌ش كردووه‌، كاته‌كه‌ی ته‌واو بووه‌و دادوه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ به‌ یاسایی هه‌ژمار ناكات".
هـ ـ ر