وێنە.. فۆرد نمایش بەنەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی "Explorer" دەكات

جیهان

19/01/2019‌ 1588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی، نمایشی بەنەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی جۆری "Explorer" كرد، كە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەدیزاینی ئۆتۆمبیلە نوێیەكە كردووە.

ئۆتۆمبیلەكە لەرووی ناوەو لەرووی دەرەوەش گۆڕانكاری لەدیزاینەكەی كراوە، كە ئامانجی گۆڕانكارییەكەش بۆ بەرزكردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبیلەكە بووە، لەچاو ئۆتۆبیلەكانی پێشوو.

پێشتر ئۆتۆمبیلەكە لەناوەوە پێنج كەسی دەگرت، بەڵام ئێستا ژمارەی سەرنیشینەكانی بۆ حەوت كەس زیادكراوە، لەگەڵ زیادكردنی دوو شاشە بۆ سەرنشینەكانی.


ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەی "فۆرد" بزوێنەری جۆری "EcoBoost" ی بۆ دانراوەو شەش بستۆنی هەیە، كە هێزەكەی 370 بۆ 400 ئەسپە.

هـ ـ ح