هۆشداری.. 5 نەخۆشی لەپشت هەستكردن بەسەرماوەیە

جیهان

19/01/2019‌ 1733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكان هۆشداری دەدەن بەو كەسانەی هەمیشە ئەو هەستەیان هەیە، كە سەرمایانەو پێنج نەخۆشیش هۆكاری ئەوەن.

پێگەی "هیلسی ۆومین" ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوەو تێدا رایگەیاندووە، پیاوان‌و ژنان بەگشتی هەست بەسەرما دەكەن، كە ئەوەش دۆخێكی تەندروستی ئاسایی نییە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، پێنج هۆكار لەپش ئەو هەستی سەرمایەیە لەلایەن پیاوان‌و ژنان، كە دەبێت بەزكوویی هەوڵی چارەسەری بدەن.

كەم كێشی، كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تێكچوونی هاوسەنگی پلەی گەرمی‌و دەبێتە هۆی ئەوەی رۆڤ هەمیشە هەست بەسەرما بكات.

كێشەی غودەی دەرەقی، یەكێكی ترە لەهۆكارەكان بۆ ئەوەی مرۆڤ هەمیشە هەست بەسەرما بكات.

كەمی ئاسن لەجەستەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی هەمیشی هەستی سەرما لەجەستەت هەبێت.

كێشەی سووری خوێن، كە بەهۆی نەگەیشتنی خوێن بەچەند بەشێكی جەستە، مرۆڤ هەستی سەرمای بۆ دروست دەبێت.

كەمی ڤیتامین "B12"، كە جەستە پێویستییەكی زۆری بەو ڤیتامینە هەیە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی پلەی گەرمای لەشی پێراگرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە