زۆرترین بینەر.. ناوی ماشاو ورچەكەی دەچێتە كتێبی گینس

جیهان

19/01/2019‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوی فیلم كارتۆنی "ماشاو ورچەكەی" چووە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، كە رۆژی هەینی بەفەرمی ئەوە تۆماركرا.

ناوی فیلمەكە بەهۆی ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین بینەری هەیە، بۆیە ناوی چووەتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

ژمارەی بینینینەكانی ماشا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب"، زیاترە لە 3.3 ملیار بینەر، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییەو پێشتر هیچ فیلم كارتۆنێك ئەوەی تۆمارنەكردووە.

فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیای "ئانیماكۆرد"ی روسی بەرهەمدەهێنرێت، كە لەمیانی بەیاننامەیەك، ئەوەی پشتراستكردووەتەوە ناوی فیلم كارتۆنەكەیان چووەتە كتێبی گینس، بەوەش خۆشخاڵی خۆی راگەیاندووە، 

هـ ـ ح