دەنگۆی چوونی یاریزانێكی ئیسرائیلی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ یەكلادەبێتەوە

وەرزش

19/01/2019‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی چوونی یاریزانی ئیسرائیلی  مۆنس دبۆر بۆ یانەی لیڤەرپوڵ كاردانەوەی دروستكردووەو ئەو پرسەش لەلایەن رۆژنامەكەیەكی ئەو وڵاتە یەكلاكرایەوە.

بەپێی رۆژنامەی "ئیسرائیل"، كە بەعەرەبی بڵاودەكرێتەوە، مۆنیس بەهیچ شێوەیەك روو لەیانەی لیڤەرپوڵ ناكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو یاریزانە ئیسرائیلییە، بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئیشبیلییەی ئیسپانی واژووكردووەو بڕی گرێبەستەكەشی 14 ملیۆن یۆرۆیە.

بەهۆی بوونی محەمەد سەلاحی میسری لەیانەی لیڤەرپوڵ دەنگۆیكانی مۆنیس بۆ یانە ئینگلییزەكە مشتومڕی دروست كردووە.

هـ ـ ح