گۆڕانی روخساری سەرۆكەكانی جیهان لەماوەی 10 ساڵ (+وێنە)

جیهان

19/01/2019‌ 2018 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس،
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، شەپۆلێكی بڵاوكردنەوەی وێنە لەم چەند رۆژەدا دەستیپێكردووەو داواش لەخەڵكانی جیهان دەكرێت، وێنەی ئێستاو 10 ساڵی ڕابردووی خۆیان بڵاوبكەنەوە.

شارپرێس لەم راپۆرتە وێنەییەدا، وێنەی چەند سەرۆكێكی جیها ، كاریگەرییان لە دنیای سیاسەتدا هەبووە، بڵاودەكاتەوە.

ڤلادمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

سەرۆكی ڕوسیا لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا بەناونیشانی سەرۆك كۆمار، یان سەرۆكی حكومەتی وڵاتەكەی دەسەڵاتی لەدستدا بووە. 

ئەو لەساڵی 2009 پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی وڵاتەكەی بەدەستەوە گرت، لەوكاتەدا "دیمیتری مێدڤیدێڤ" سەرۆك كۆماری وڵات بوو.

ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری باڵای ئەڵمانیا
ئەنگیلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی گشتی پارتی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی، كە لە 2005ەوە لەو پۆستەدایە، ئەو تائێستا لەگەڵ سێ سەرۆكی ئەمریكا و چوار سەرۆكی فەڕەنسادا لە ئاستی جیهانیدا هاوكاری كردووە.

 

تێریزا مەی، سەرۆكی بەریتانیا
 سەرۆكی ئێستای بەریتانیا، لە 2009دا ئەو نوێنەری ئەنجوومەنی خۆجێی بوو، ئەو لەوكاتانەدا پۆست و پلەی حكومی نەبوو، بەڵام ساڵی دواتر لە حكومەتی دەیڤید كامرۆندا پۆستی وەزیری دەرەوەی پێ سپێردرا. 

لە ئێستادا ناوی ئەو وەك سەرۆكێك، كە سوورە لە سەر "دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا"، ناسراوەو لەو پۆستە دەستبەكارە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
چل و پێنجەمین سەرۆكی ئەمریكا لەساڵی 2009دا هێشتا نەهاتبووە ناو دونیای سیاسەتەوە، ئەو لەو كاتەدا چالاكوانێكی سەركەوتوو بوو لە بواری بازرگانی و پیشەسازی دروستكردنی باڵاخانە بازرگانییە جۆراوجۆرەكان.


ئەلیكسیس سیپراس، سەرۆكی یۆنان
ئەم سەرۆكە لەساڵی 2009 بووە سەرۆكی حیزبی چەپگەرای سیریزا، ئەو لە ساڵی 2015دا توانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا
سەرۆكی ئێستای توركیا لەساڵی 2009 سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بوو، ئەو لەساڵی 2003وە بووەتە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی‌و ئێستاش سەرۆك كۆمارە.


عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران
ڕێبەری ئێستای ئێران 10 ساڵ لەمەوبەریش هەر ئەم پلەوپایەی ڕێبەریكردنی وڵاتی ئێران بووە.