شارپرێس:
بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانی لاوی هۆڵەندی فرینكی دی یۆنگی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمیستەردام كۆبوونەوەیان كردووە.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ لەكۆبوونەوەكەدا خودی جۆسیب ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە ئامادەبووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكە سەركەوتوو بێت.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، جگە لەسەرۆكی بەرشەلۆنە، بیب سیجورای بەرێوەبەری وەرزشیو ئیریك ئەبیدالی بەرێوەبەری هونەری یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەبوونو هەوڵی رازیكردنی ئەو یاریزانەیانداوە، بۆ ئەوەی روو لەیانەی بەرشەلۆنە بكات.
كۆبوونەوەكە لە فڕۆكەخانەی سخیبول لەئەمیستەردامی پایتەختی هۆڵەندا لەرۆژی پێنج شەممە ئەنجامدراوە، كە بەپێی ئەو رۆژنامەیە ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووە.
هـ ـ ح