هۆكاری ئاستنزمی مارسیلۆ ئاشكرادەكرێت

وەرزش

19/01/2019‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆكاری ئەو ئاستە نزمە ئاشكراكرا، كە مارسیلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، ئەو یاریزانە 5 بۆ 6 كیلۆگرام لەكێشی زیادبووە، ئەوەش هۆكاری ئەو ئاستە نزمەیە لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، مارسیلۆ ئێستا هەوڵی دابەزاندنی ئەو كێشە زیاددەی دەدات، بۆ ئەوەی بتوانێت لەیارییەكانی داهاتوو ئاستە بەرزەكەی بۆ بگەڕێتەوە.

هەروەها رۆژنامەی سپۆرت ئاشكراشیكردووە، بەهۆی زیادبوونی ئەو كێشەی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید مارسیلۆی لەچەند یارییەك دوورخستووەتەوە.

هـ ـ ح