هەوڵەكانی ئۆپیك نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

19/01/2019‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەوڵەكانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم، نرخی نەوتی بەرێژەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.52 دۆلار، بەرێژەی 2.48% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.73 دۆلار بەرێژەی 3.32% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

رێكخراوی ئۆپیك ماوەیەكە دەستی بەهەوڵ كردووە، بۆ ئەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن كەمبكرێتەوە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو نرخەكەی بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح