پارتی هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم چڕدەكاتەوە

sharpress.net

1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/01/2019‌

شارپرێس:
پارتی دیموكرا هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان چڕدەكاتەوەو لەو چوارچێوەیەش، گەڕێكی تری گفتوگۆكان بەرێوەدەبات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو پارتی دراوە بەشارپرێس، پارتی لەم هەفتە شاند دەنێرێتە سلێمانی‌و گەڕێكی تری كۆبوونەوەكان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان بەرێوەدەبات.

هەر بەپێی زانیارییەكان هەر لەچوارچێوەی هەوڵە نوێیەكەی پارتی، بڕیارە لەئەمڕۆ شەممەوە، ئەو لیژنە فەرعییانەی بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت پێكهێنراون دەست بەگفتوگۆ دەكەن‌و بڕیارە گفتوگۆكانیش بەردەوامبێت.

پارتی وەك براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، چەند گەڕێكی گفتوگۆی لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان ئەنجامداوەو بڕیارە هەر لەم هەفتە، كۆبوونەوەش لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی‌و پێكهاتەكانیش ئەنجامبدات.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلوولی رابردوو بەرێوەچوو، كە پارتی بە 45 كورسی براوەی یەكەم بوو، یەكێتی 21 كورسی هەیەو پلەی دووەمی گرتووە، هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانیشە 12 كورسی هەیەو هێزی سێیەمە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئامانجی پارتی لەم گەڕە نوێیەی گفتوگۆكان گەیشتنە بەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، كە دواكەوتنی پێكهێنانی كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved