شارپرێس:
توێكڵی مۆز بۆ تەندروستی مرۆڤ زیان بەخشە، ئەوەش بەهۆی ئەو مادانەی بەو بەشەی ئەو جۆرە میوەوە دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی دویچەویلی (Deutsche Welle) بەم دوایانە شارەزایانی ئیدارەی پارێزگاریكردن لە مافی بەكارهێنەران لەئەڵمانیا ڕاسپاردەی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، پاش دەستلێدانی مۆز دەست و پلتان بەجوانی بشۆن.
هەر بەپێی هەواڵەكە، بەهۆی ئەوەی مۆز میوەیەكی گەرماوییە، بۆیە توێكڵی ئەو میوەیە بەهەندێك مەواد و كەرەستەی كیمیاویی وەكوو گیراوە دژە قارچییەكانەوە دەئاڵرێت، كە ئەوەش زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.
توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە ئەو پێكهاتانە ڕێگریی لە زووپێگەیشتن، یان گەنینی مۆزەكە دەكەن و لە سەر توێكڵەكەیدا دەمێننەوە و كاتی جیاكردنەوەی توێكڵەكە لەمیوەكە، دەستەكانیش پیس و ژەهراویی دەبن.
ئیدارەی پارێزگاریكردن لەمافی بەكارهێنەران لەئەڵمانیا ڕێنموونی خەڵكان یشدەكات، كە مۆزی بێ توێكڵ بدەن بەدەست منداڵانو خۆشتان دەستەكانتان پاش بەكارهێنانی بشۆن.