چارەنووسی ئیكاردی یەكلاكرایەوە

وەرزش

19/01/2019‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
واندا ئیكاردی هاوسەرو بەرێوەبەری كارەكانی ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان چارەنووسی ئەو یاریزانەی یەكلاكردەوە.

واندا لەمیانی لێدوانێكی بۆ تۆڕی سپۆرت سكای ئیتالی دوای ئەوەی پرسیاری لێكرا لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، وتی: بەڵێ‌ ئیكاردی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەنتەرمیلان نوێدەكاتەوە.

ئەو بەرێوەبەرە كارە وتیشی: ئیكاردی دەیەوێت لەیانەی ئەنتەرمیلان بەردەوامبێت، بۆیە بەم نزیكانە گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە ئیكاردی لەیانەی ریاڵ مەدرید نامێنێت‌و روو لەیانەیەكی تر دەكات، بەتایبەتی دەنگۆكان بۆ ئەوەن روو لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكات.

هـ ـ ح