ئەنتەرمیلان چیڵسی لەتواناكانی شوێنگرەوەی فابریگاس بێبەش دەكات

وەرزش

19/01/2019‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەنتەرمیلان لەكڕینی ئەو یاریزانەی كالیاری نزیكبووەتەوە، كە یانەی چیڵسی دەیەوێت بیكاتە شوێنگرەوەی سیسیك فابریگاسی ئیسپانی.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە یانەی ئەنتەرمیلان نزیكە لەكڕینی نیكۆلۆ باریلا، لەیانەی كاریاری، ئەوەش بەگرێبەستێكی 44 ملیۆن پاوەنی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو هەنگاوەی ئەنتەرمیلان لەكاتێكدایە، كە یانەی چیڵسی ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی بیكاتە شوێنگرەوەی فابریگاس ، كە بەم دوایانە لەیانە ئینگلیزییەكەوە رووی لەیانەی مۆناكۆ كرد.

باریلا تەمەنی 21 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش ەكات، بۆئە ئەو دوو یانەیەو یانەی پاریس سان جێرمانیش لەسەر هێڵن بۆ كڕینی یاریزانەكە.

هـ ـ ح