ئەگەری هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی

عیراق

19/01/2019‌ 1688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەری ئەوە هەیە ، كە ئەمریكاو ئیسرائیل هێرش بكەنە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لەناو خاكی عێراق.

بەپێی سەرچاوە هەواڵگیرییەكان، ئەگەرەكە وەك وەڵامدانەوەیەك دەبێت، بۆ ئەو جموجوڵانەی چەكدارانی حەشدی شەعبی ماوەیەكە لەسەر سنووری عێراق سوریا دەستیان پێكردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمریكاو ئیسرائیل ترسیان هەیە، ئەو جموجوڵانە زیان بە بەرژەوەندییەكانی تەلئەبیب لەناوچەكە بگەیەنێت، بۆیە هێرش دەكەنە سەر ئەو چەكدارانەو جموجوڵەكانیان سنووردار دەكەن.

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە بەفەرمانی ئێران هێزێكی 10 هەزار چەكداری حەشدی شەعبی بەرەو سوریا جووڵەیان پێكراوە، ئەوەش بۆ هاوكاری رژێمی بەشار ئەسەد لەشەڕی پاشماوەی چەكدارانی داعش.

پێشتر ئەوە راگەیانرا، كە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانەكەی بۆ بەغدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەكدارانی حەشدی شەعبی ئاگاداركردووەتەوە.

هـ ـ ح