دزینی نەوت لەهەرێمی كوردستانەوە بووەتە رۆژەڤی میدیا عێراقییەكان

عیراق

19/01/2019‌ 1109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی ئاشكرایكرد، كە لەچاڵگە نەوتەكانی (جمبور) لەناحیەی تازە خورماتووی كەركوكدا، رۆژانە ئێستاش ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت، بە كاروانی تەنكەری بەرپرسان تاڵان دەكرێت، شەوانە بەرەو سلێمانی رێچكە دەبەستن.

ئەو پرسە ئێستا بووەتە رۆژەڤی میدیا عێراقییەكان‌و چەندین راپۆرتی شیكاری‌و ڤیدیۆییان لەسەر بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا بەوردی باسی ئەو رێژە نەوت دەكەن، لەهەرێمی كوردستانەوە بەرەو ئێران‌و توركیا دەبرێن.

ئەو میدیایانە بردنی ئەو نەوتەیان بەدزی ناوبردووەو راشیگەیاندووە، كە لەئێستادا رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێمی كوردستانەوە رەوانەی توركیا دەكرێت‌و داهاتەكەشی دیارنییە.

بەپەلە