داوا دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا بەهەمیشەیی لەناوچە كێشەلەسەرەكان جێگیربكرێن

عیراق

19/01/2019‌ 2379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مزاحیم حویت وتەبێژی هێزە عەشایرەكانی عەرەب دەبێت هێزەكانی ئەمریكا بۆ هەمیشەیی لەناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەولێرو بەغدا جێگیربكرێن.

مزاحیم حویت لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، خواستی لایەنە عەرەبییەكانی ناوچەكەیە، كە هێزە عەرەبییەكان لەناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ هەمیشە جێگیربكرێن.

وتەبێژەكەی هێزە عەشایریەكان راشیگەیاند، بەفەرمی ئەو داوایان خستووەتە بەردەم لایەنی ئەمریكی لەعێراق، كە لەبارەی وەڵامی ئەو لایەنە هیچ زانیارییەكی ئاشكرانەكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك‌و سەڵاحەدین‌و نەینەوا دەستیان بەجوڵە كردووەو چەند هێزێكی ئەو وڵاتەش لەچەند بنكەیەكی سەربازی ئەو پارێزگانە جێگیركراون.

هـ ـ ح