لیندسی گراهام هۆشداری لەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دەدات

کوردستان

19/01/2019‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریكی هۆشداری لەكشانەوەی بێ‌ بەرنامەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریادا، ئەگەر بێت‌و چەند ئامانجێك هەیە بەدی نەیەت.

لیندسی گراهام لەدوای سەردانی بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریا خستەڕوو.

گراهام جەختی لەوەكردەوە، نابێت هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بكشێتەوە، تا داعش بەتەواوی كۆتایی دێت، هەروەها رایگەیاند، جگە لەوە دەبێت كێشەی توركیا لەسوریا چارەسەربكرێت.

ئەو سیناتۆرە ئەمریكییە راشیگەیاند، ئەگەر ئەو ئامانجانە بەدسی نەیەت، ئەوە كشانەوەی ئەمریكا دەبێتە مایەی شەرێكی گەورە لەناوچەكە، چونكە پلانی پێشوەختە بۆ ئەوە داننەراوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، 19ی مانگی رابردوو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووەو لیندسی گراهام-یش یەكێكە لەو كەسانەی رەخنە لەو بڕیارە دەگرێت.

هـ ـ ح