عەبادی سەركردەكانی عێراق بەساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان تۆمەتباركرد

عیراق

19/01/2019‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق سەركردە سیاسییەكانی عێراقی بە ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان تۆمەتباركرد.

حەیدەر عەبادی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەشێكی زۆر لەسەركردەكانی عێراق، بەتایبەتی سەركردەكانی هاوپەیمانی بینا، كەرەستەو پێداویستییەكانی حەشدی شەعبی-یان لەهەڵبژاردنەكان بەكارهێناوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، ئەو سەركردانە بە بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی حەشدی شەعبی، كە سەر بەحكومەتی عێراق، ساختەكارییان لەهەڵبژاردنەكان كردەوەو لەو بارەوەشەوە رەخنەی لەو سەركردانە گرت، بەوەی نەبوو وا بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە