شارپرێس:
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به تۆماركردنی چوار گۆڵ له یانه‌ی گازی باكوور كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی سیانزه‌یه‌می قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان هێنا و بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشمەرگەی هەولێر روبه‌رووی یانه‌ی گازی باكوور بووه‌وه و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك گۆڵێك شكستی پێهێنا.
به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، له پله‌ی دووه‌میشدا یانه‌ی دهۆك دێت كه نزیكترین ركابه‌ریه‌تی و خاوه‌نی 22 خاڵه.
ه.م