شارپرێس:
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی رایگهیاند، لهمیانی ئۆپهراسیۆنێكدا لە ئەنبار 35 چهكداری داعش كوژراو برینداربوون، ئهوهش دوای ئهوهی هێزهكانیان هێرشیانكردوهتهسهر بنكه و بارهگاكانی ئهو رێكخراوه له سوریا.
کەناڵی سۆمەریە نیوز لە زاری قاسم موسڵیح، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئۆپەڕاسیۆنی ئەنبار بڵاویكردهوه، بەپێی چەند زانیارییەکی ورد کە بەدەستیان گەیشتبوو، گروپێکی داعش کە دەیانویست هێرش بۆ سەر یەکە چەکدارەکانیان لەناوچەی سوسێ ئۆپهراسیۆنی سهربازیان له دژ ئهنجامداون، و لەو هێرشەدا 35 ئەندامی داعش کوژران و برینداربوون.
بەپێی وتهی ئەو فەرماندەیە لەنێو کوژراوانی هێرشەكهیاندا بۆسەر ئەو گروپە، دوو بەرپرسی باڵای داعش بەناوەکانی "ئەبوحەمزەو ئەبو فتڕۆم" کوژران.
راشیگەیاندووه، "دۆخەکە لە ئێستادا لە ژێر کونتڕۆڵی هێزکانماندایەو هێزەکانی حەشدی شەعبیش جموجۆڵەکانی داعش لەناوچەکەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە".
ه.م