شارپرێس:
كونسوڵی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه ئه‌و هاوڵاتی و بازرگانانه‌ی له سلێمانی داوای ڤیزای هیندستان ده‌كه‌ن هه‌ر له سلێمانی پێیان بدرێت و سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌كه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ چاندرا مۆڵی کیرن، کنسوڵی ووڵاتی ھندستان لە ھەولێر كۆبووه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، كونسوڵی هیندستان بڕیاریداوه ئه‌و هاوڵاتی و بازرگانانه‌ی له سلێمانی داوای ڤیزای هیندستان ده‌كه‌ن هه‌ر له سلێمانی پێیان بدرێت و سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌كه‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2016 ه‌وه كونسوڵخانه‌ی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه و ئه‌و وڵاته ڤیزا به گه‌شتیار و خوێندكار و نه‌خۆش و بازرگانان ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاریدراوه مانگانە ڕۆژێک تەرخان بکەن لە بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەنجەمۆری ئەو بازرگانانە وەرگرن کە لە سلێمانیەوە داوای ڤیزای ئەو وڵاتەیان کردووە.
بڕیاره‌كه له پێناو ئه‌وه‌دایه كه بازرگانان نەچن بۆ ھەولێر ھەر لە سلێمانی کارەکانیان بۆ دەکرێت تاوه‌كو ڤیزای هیندستان وه‌ربگرن.
ه.م