شارپرێس:
سوپای روسیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبج ده‌وریه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ربازانی روسیا له دوو رێڕه‌وی نوێوه به درێژایی 32 كیلۆمه‌تر و 48 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبجی باكووری سووریا ده‌ستی به چالاكیی كردووه.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه، "ده‌وریه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجامدراوه و هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و شاخی حومره چوون، كه ده‌كه‌وێته هێڵی ته‌مماس له به‌ره‌ی باشووری رۆژئاوای ناوچه‌ی عه‌ریمه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "هێزه‌كانی روسیا دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا له ناوچه‌كه و چاودێریكردنی میحوه‌ره‌كه، درێژه‌یان به ده‌ورییه‌كانیاندا و به‌ره‌و گونده‌كانی باكووری عه‌ریمه به‌ڕێكه‌وتن".
رونیشیكراوه‌ته‌وه، "هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا ژماره‌ی تانك و زریپۆشه به‌شداربووه‌كانی ده‌ورییه سه‌ربازییه‌كانی زاد كردووه".
ه.م