شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆس ناچارده‌كرێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی بی بی سی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمه‌تباركراوه به خۆدزینه‌وه له باج بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌رمانگی باجی حكومه‌تی ئیسپانیا داوای لێكردوه له دادگای ئاماده بێت.
به‌پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی رۆناڵدۆ كراوه بایی 13 ملیۆن پاوه‌ندی باج نه‌داوه‌ته فه‌رمانگه‌ی باج له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014.
هه‌روه‌ها رۆناڵد تۆمه‌تباركراوه كه ساڵی 2017 ئاماده‌نه‌بوه 12 ملیۆن پاوه‌ند بدات، هه‌ربۆیه ده‌بێت ئاماده‌ی دادگای ببێت تاوه‌كو ئه‌ستۆپاكی خۆی بسه‌لمێنێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌كاتێكدا دوای ئه‌وه‌ی سانتیاگۆ به‌رنابیۆی به‌جێهشێشت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی یانه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی تێكچوو هاوكات چه‌ندین لێدوانیان دژی یه‌كتردا.
ه.م