هاتوچۆی هەولێر کارمەندێکی خۆی سزا دەدات بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لەشوێنێکی هەڵە

کوردستان

19/01/2019‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو کارمەندەی ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی لە شوێنی نەگونجاو ڕاگرتبوو سزادرا و لە پیشەی شۆفێری دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە فازیل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندوە "ئەو کارمەندە بڕی ٣٠ هەزار دینار لەبری پسوڵەی سەرپێچی لە موچەکەی بڕدراوە".

فازیل حاجی ئاماژەی بەوەداوە "جگە لە بڕینی ٣٠ هەزار دینار لە موچەکەی لە پیشەی شۆفێری دوورخراوەتەوە و ماوەی سێ ڕۆژیش بەندکراوە".


ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە شوێنێکی نەگونجاو ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی ڕاگرتبوو، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە پەیامێکی وەکو پسوڵەی سەرپێچی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دانرا و، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

ئەو هاوڵاتییە لەسەر پسوڵەی سەرپێچییەکە بۆی نوسیوە، "ئەفسەری هاتوچۆی بەڕێز تکایە لە شوێنی گونجاو سەیارەکەت ڕاگرە، و دەفتەری غەرامە لای خۆتە بڕی ٣٠ هەزار بنوسە."
هـ ـ ر