شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان لیستی مه‌رج و داواكارییه‌كانی
ئاماده‌كردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا
بخاته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق.
ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز له رۆژئاوای كوردستان لیستی ئه‌و مه‌رج و
داواكاریانه‌ی ئاشكراكردووه، كه له 10 خاڵ پێكهاتووه و له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا
كورتكراونه‌ته‌وه:
1- یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.
2- سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له سووریا سیسته‌مێكی كۆماری دیموكراتی بێت و،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریش به‌شێك ده‌بێت له‌و سیسته‌مه.
3- نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له په‌رله‌مانی ناوه‌ندی
"په‌رله‌مانی سووریا له دیمه‌شق" بوونیان هه‌بێت.
4- پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئاڵای خۆی شانبه‌شانی ئاڵای سووریا
هه‌ڵبكات.
5- ره‌وتی دیپلۆماسیه‌ت له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك
ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا و ده‌ستوور بگونجێت.
6- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌شێك ده‌بن له سوپای سووریا و به‌رپرسه
له پاراستنی سنووره‌كانی وڵات.
7- هێزی ئاسایشی ناوخۆ له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئه‌ركه‌كانی
له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی راده‌په‌ڕێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستووری سووریا نه‌بێت.
8- خوێندن به زمانی دایك ده‌بێته بنه‌مای زانست له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ر، زمانی عه‌ره‌بیش زمانی فه‌رمییه له سه‌رانسه‌ری سووریا.
9- له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر خوێندن له كۆلیژه‌كانی
مێژوو، رۆشنبیری، زمان و به‌شه وێژه‌ییه‌كان به زمانی ناوخۆیی ناوچه‌كان ده‌بێت.
10- سه‌ره‌وه‌ت و سامانی سووریا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و بێ
جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
هـ ـ ر