وینە.. گەنجێکی کورد بە بەراوردکارییەکی سەرنج ڕاکێش بەشداری چاڵینجی ١٠ ساڵ دەکات

کوردستان

19/01/2019‌ 1638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێکی کورد بەشێوەیەکی سەرنج‌ڕاکێش بەراوردی گۆڕانکارییەکانی ١٠ ساڵی ڕابردوی هەرێمی کوردستان دەکات.

ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان چاڵینجێکی جیاوازی نێوان ١٠ ساڵی تەمەن بڵاوکراوەتەوە کە هەر کەسە و وێنەیەکی خۆی یان شارەکەی بڵاودەکاتەوە کە وێنەیەکیان وێنەی ساڵی ٢٠٠٩ یە و ئەوەی دیکەشیان وێنەکەی ساڵی ٢٠١٩ یە و بەوشێوەیە جیاوازی تەمەن لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا نیشان دەدەن و ئەو هەڵمەتەش بەشداربویەکی زۆری هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە هەرێمی کوردستانیش چەندین کەسایەتی و بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشداری ئەو هەڵمەتەیان کردوە و وێنەکانی خۆیان بڵاوکردووەتەوە.

گەنجیکی کوردیش بەناوی شاد کامەران بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش بەشداری ئەو چالینەجی کردوە و چەند وینەیەکی بەراوردکاری داناوە کە بەشێوەی تەنز جیاوازی ١٠ ساڵی ڕابردو نیشان دەدات.

شاد کامەران بە شارپرێسی وت "ویستم بەشێوەیەکی جیاواز بەشداری لەو چالینەجەدا بکەم و ڕەخنە لەو دۆخە بگرم کە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردو لە هەرێمەکەماندا ڕویداوە".


هـ ـ ر