زۆرخەوی دایكانی دووگیان مەترسی لەسەر كۆرپەلە دروست دەكات

جیهان

20/01/2019‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی، زۆر خەوی بۆ ئەو ژنانەی دووگیانن، مەترسی لەسەر كۆرپەكەی ناو سكیان دروست دەبێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەگەر بێت‌و لەماوەی شەوێكدا، دایكێكی دووگیان بۆ ماوەی نۆ سەعات بخەوێت، ئەوە مەترسی لەسەر كۆرپەكەی دروست دەكات‌و رەنگە ببێتە هۆی مردنی.

توێژینەوەكە لەزانكۆی "میشیگان"ی ئەمریكی ئەنجامدراوەو ناوەندی "Birth" زانستی بڵاویكردووەتەوە، كە تێدا لێكۆڵینەوە لەسەر 153 ژنی دووگیان كراوە.

ئەو ژنامە تەمەنی منداڵەكانیان 28 هەفتە بووەو هەروەها لێكۆڵینەوە لەسەر 480 ژنی تر كراوە، كە لەهەفتە جیاوازەكانی تەمەن بوون‌و هەمان ئەنجام لەسەر هەموو بەشداربووەكان دەركەوتووە.

توێژینەوەكە رێنمایی دایكانی كردووە، كە نابێت لەنێوان حەوت بۆ هەشت سەعات زیاتر بەیەكەوە بخەون‌و جەختی لەوە كردووەتەوە، لەوە زیاتر زیان بەمنداڵەكانیان دەگەیەنن.

هـ ـ ح