سان جێرمان بۆ دەستخستنی دی یۆنگ كێبڕكێی بەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

20/01/2019‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە لەهەوڵدایە بۆ كڕینی فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردامی ئەو وڵاتە.

بەپێی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لەبەرانبەر هەوڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە، یانەی پاریس سان جێرمان، هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە بكرێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانە پاریسییەكە دەیەوێت گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی دی یۆنگ بكات، بۆ ئەوەی كێبڕكێكە لەبەرشەلۆنە بەرێتەوەو بیكاتە یاریزانی خۆی.

دی یۆنگ تەمەنی 19 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی پاریس سان جێرمان‌و بەرشەلۆنەش لەهەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە لاوە بگوازنەوە ریزەكانیان.

هـ ـ ح