ژمارەیەكی تایبەت بۆ رامۆس

وەرزش

20/01/2019‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ژمارەیەكی تایبەتی لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئیشبیلییە تۆماركرد.

بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری رامۆس بەو یارییەی بەرانبەر ئیشبیلییە ئەنجامیدا، كۆی یارییەكانی لەخولی ئیسپانی كردە 450 یاری.

هەر بەپێی تۆڕەكە رامۆس 411 یاری بەدرێسی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوەو 39 یارییەكەی تریش بەدرێسی یانەی ئیشبیلییە ئەنجامداوە.

لەئێستادا تەنیا خواكینی ئەستێرەی یانەی ریاڵ بیتیس لەپێش رامۆسەوە، كە 503 یاری لەخولی ئیسپانی ئەنجامداوەو بەردەوامیشە لەیاریكردن.

هـ ـ ح