مۆدریچ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

وەرزش

20/01/2019‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

لۆكا مۆدریچ لەدوای بەشداری لەیاری یانەی ریاڵ مەدریدو ئیشبیلییە لەخولی ئیسپانی، كە یارییەكەیان بەدوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر بردەوە ژمارە پێوانەییەكەی تۆماركردووە.

بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری، مۆدریچ یەكەم جارە لەخولی ئیسپانی لەدوو یاری لەسەر یەك گۆڵ تۆماردەكات، كە 284 یاری لەخولەكە ئەنجامداوە.

مۆدریچ گۆڵەكەی لە دەقیقەی 92 تۆماركرد، كە گۆڵی دووەمی یانە مەدریدییەكە بوو، گۆڵی یەكەمیش كاسیمیۆری بەرازیلی تۆماریكرد.

مۆدریچ لەیاری رابردووی ریاڵ مەدریدیش بەرانبەر ریاڵ بیتیس گۆڵێكی تۆماركرد، كە یارییەكەیان بە دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك بردەوە.

هـ ـ ح