شارپرێس:
جۆنار سۆڵسكاێری نەرویجیو راهێنەری یانەی مانچستەر یوینایتد مێژووی لەگەڵ یانەكەی نووسییەوە، دوای بردنەوەی لەیاری بەرانبەر برایتۆن.
یانەی مانچستەر شەوی رابردوو لەهەفتەی 23ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەیانەی برایتۆن براوە بوو.
تۆڕی "سكواكا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، كە سۆڵسكاێر یەكەم راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتیدە، كە شەش یاری یەكەم لەگەڵ یانەكەی دەباتەوە.
گۆڵەكانی مانچستەر یونایتید لەلایەن پۆڵ بۆگبای فەرەنسیو ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی تۆماركران، گۆڵەكەی یانەكەی تریش لەلایەن باسكاڵ جرۆس تۆماركرا.
هـ ـ ح