هازارد هیوا بۆ ریاڵ مەدرید دەگێرێتەوە

وەرزش

20/01/2019‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی هیوای بۆ یانەی ریاڵ مەدرید گێڕایەوە، كە یانە مەدریدییەكە دەیەوێت بیكرێت.

لەدواین هەوڵ یانەی چیڵسی هەوڵی داوە، كە گرێبەستەكەی ئیدین هازارد نوێبكاتەوە، لەكاتێكدا ئەو گرێبەستە لە 2020 كۆتایی دێت.

بەپێی رۆژنامەكان، ئەو یاریزانە بەلجیكییە، رەتیكردووەتەوە، كە گرێبەستەكەی یانەی چیڵسی ئینگلیزی نوێبكاتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەمە گێڕانەوەی هیوایە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەوەی لەهەوڵەكانی بۆ كڕینی ئیدین هازارد بەردەوام بێت.

یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكە هەوڵی كڕینی ئیدین هازارد دەدات، بەڵام یانەی چیڵسی چەند جارێك رەتیكردووەتەوە، ئەو یاریزانەی بەیانە مەدریدییەكە بفرۆشێت.

هـ ـ ح