دزە بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلی گالاكسی "ئێس 10"ی سامسۆنگ دەكرێت

جیهان

20/01/2019‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە تایبەتییەكانی بواری مۆبایل‌و تەكنەلۆژیا، دزەیان بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلی گالاكسی ئێس 10ی كۆمپانیای سامسۆنگ كردووە.

كۆمپانیای سامسۆنگ، بڕیارە لەمساڵدا، مۆبایلە نوێیەكە بخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئەوانیش مۆبایلەكانی جۆری "گالاكسی ئێس 10 ئەی" و "ئێس 10" و "ئێس 10 پڵەس"ن.

بەپێی سەرچاوەكان مۆبایلەكان قەبارەی شاچەكانیان جیاوازەو توانای چەمانەوەیان دەبێت، كە مۆبایلی گالاكسی "ئێس 10" قەبارەی شاشەكەی 5.8 ئینج دەبێت‌و "10 پڵەس"یش قەبارەی شاشەكەی 6.47 ئینج دەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، مۆبایلەكەی تر قەبارەی شاشەكەی بچووكتر دەبێت، لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندییەكی تر، لەهەرسێ‌ جۆر مۆبایلەكە، كە لەمۆبایلەكانی پێشتری سامسۆنگ نەبووە.

هەروەها مۆبایلی "ئێس 10 ئەی"، كە شاشەكەی بچووكترە، بەڵام تایبەتمەندی، بەسمەی شاشەی دەبێت‌و شێوەیەكی جیاوازی دەبێت لەدوو مۆبایلەكەی تر.

هـ ـ ح