وێنە.. شیفرۆلییە نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات

جیهان

20/01/2019‌ 1482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "شیفرۆلییە" نموونەیەكی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە لەجۆری ئۆتۆمبیلی "Tracker"ی بچووكە.

ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیە بەدیزانێكی نوێ‌ دروستكراوەو درێژی ئۆتۆمبیلەكە 4.27 م، بەرزییەكەشی 1.79 م، لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەدیزاینی ناوەی ئۆتۆمبیلەكە، وەك كوشنی جلدو بوونی دوو شاشەی گەورەی تەچ سكرین.

ئۆتۆمبیلەكە پێنج كەس دەگرێت‌و بڕیارە لەمانگی ئازاری داهاتوو، لەپێشەنگایەكی چین نمایش بكرێت، كە چاوەڕێ دەكرێت پێشوازییەكی زۆری لێبكرێت.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە بەنزینەو قەبارەكەی 1.0 لیترەو هێزەكەی 110 ئەسپە، كە گێر ئۆتۆماتیكەو تایبەتمەندی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو نرخی ئۆتۆمبیلەكەش لە 13200 دۆلاری ئەمریكییەوە دەستپێدەكات.

هـ ـ ح