مادۆنا بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەك مشتومڕ دروست دەكات

هەمەڕەنگ

20/01/2019‌ 2189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی مادۆنا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك مشتومڕی دروستكردووە.

ئەو ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی وێنەیەكی سێڵفی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاوكردووەتەوە، كە بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوتووە.

مادۆنا لەوێنەكەدا دەردەكەوێت رەنگی قژی گۆڕیوە بەرەش، كە قژیشی كورتكردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر كۆمێنت، لەسەر وێنەكە نووسراوە.

كۆمێنتەكان بەشێوەیەكە، كە بەشێكی رەخنەی لێدەگرن، بەوەی ستایلە نوێیەكەی جوان نییەو بەشێكی تریش بەپێچەوانەوە دەستخۆشی لێدەكەن‌و بەستایلێكی جوان وەسفی دەكەن.

هـ ـ ح