ئۆزێل كێشە لەناو یانەی میلان دروست دەكات

وەرزش

20/01/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی كێشەی لەناو یانەی میلانی ئیتالی لەماوەی رابردوو دروستكردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی پرسی كڕینی ئۆزێل لەناو ئیدارەی یانەی میلان كێشە دروست بووە، كە بەشێك لەگەڵ كڕینی یاریزانەكە بوون‌و بەشێكی تریش لەگەڵ كڕینی نەبوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەو بەشەی لەگەڵ كڕینی مەسعود ئۆزێل نەبوون، بەهۆی گرانی نرخی ئەو یاریزانە بووە، كە رایانگەیاندووە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە زیانی زۆر لەئیدارەی یانەكەیان دەدا.

ماوەی رابردوو یانەی میلان لەسەر هێڵ بوو، بۆ ئەوەی لەم وەرزی گواستنەوەی زستانەیی، مەسعود ئۆزێل بكرێت، بەڵام دواتر لەكڕینی ئەو یاریزانە پاشەكشەی كرد.

هـ ـ ح