شارپرێس:
بەپێی ئامارەكان، محەمەد سەلاحی میسری بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ تۆماریدەكات، پێش چەند ئەستێرەیەكی ولی ئینگلیزی كەوتووە.
هەر بەپێی ئامارەكان محەمەد سەلاح بەچەند ژمارەیەك پێش ئەستێرەكانی وەك تێری هێنری فەرەنسیو یاریزانی پێشووی ئارسیناڵو سێرجیۆ ئەگۆێرۆی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی كەوتووە.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی بەو ژمارە گۆڵەی سەلاح تۆماریكردووە، بۆ هەر 79 دەقیقەیەك گۆڵێكی تۆماركردووە.
هەر بەپێی ئامارەكان محەمەد سەلاح پێشتر تێری هێنری بە 85.6 دەقیقەو سێرجیۆ ئەگۆیرۆ بە 86 دەقیقە كەوتووە، كە سەلاح لەوەرزی رابردوو 32 گۆڵی كردووە.
لەمساڵیشدا سەلاح بەهاوبەشی لەگەڵ ئۆبامیانگ و هاری كین، چواردە گۆڵیان تۆماركردووەو گۆڵكارانی خولی ئینگلیزین، كە سەلاح لە 5299 دەقیقە ئەو گۆڵانەی تۆماركردووە.
هـــ ـ ح