"هەڵۆی شەڕ".. بۆڵتۆن ئەو پیاوەی لەگەڵ پۆستە هەستیارەكان دەست‌و پەنجەی نەرمكردووە

جیهان

20/01/2019‌ 3712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئامادەكردن: داستان خارگێڵانی
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی نیشتمانی ئەمریكا، بەم دوایانە ئەو پۆستەوەی وەرگرتووەو ئێستا رۆڵێكی سەرەكی هەیە لەسەر تەختەی شانۆی سیاسی ناوچەكە، بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوی تەواوی جۆن ڕۆبێرت بۆڵتۆنە لە ٢٠/١١/١٩٤٨ لەباڵتیمۆر لەدایك بووە ،دایكی ناوی( genny)  بووە و ئافرەتی ماڵەوەبووە و باوكیشی ناوی (jack )ە و  كارمەندی ئاگركوژێنەوە بووە.

ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە لەگەڵ گرینتچین سمیس و  خاوەنی كچێكن بەناوی جێنیفەر، لەزانكۆی ( yale )  خوێندوویەتی و  لە ساڵی ١٩٧٠ پلەی  Bachelor of art بە دەست هێناوەو ساڵی ١٩٧٤ پلەی  juris doctor   هەبوو لە یاسادا و لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ ساڵی ٢٠٠١ جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا بووەو كارگێڕی پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا بووە.

بۆڵتۆن لەسەردەمی فەرمان ڕەوایی جۆرج بۆشدا سكرتێری دووەمی كۆنتڕۆڵی چەك بووە لەئەمریكا، كە ئەمەش خۆی بینیوەتەوە لەگەشەسەندن و تاقیكردنەوەو دروستكردن و بەكارهێنانی چەك‌و بڵاوەكردنی سەربازداو سكرتێری دووەمی كارووباری ئاسایشی گشتی بووەو ئەندامی دانوستانكاری ئەمریكا بووە لەگەڵ كۆریای باكووردا، بەڵام ساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی وتەیەكی نەشیاوی بەرامبەر بە سەرۆكی ئەو وڵاتە لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

یاریدەدەری سكرتێری كاروباری ڕێكخراوی جیهانی بووە لەساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣ ، یاریدەدەری پارێزەری گشتی بووە لەساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩، ڕاوێژ كاری گشتی  united state agency for internaltional development ، بووە لە ساڵی  ١٩٨١-١٩٨٢ ، لە ساڵی ٢٠٠١ - ٢٠٠٥  سوێندی یاسایی خواردووە بۆ پۆستی سكرتێری دووەمی كۆنتڕۆڵ كردنی سوپاو ئاسایشی نەتەوەیی، كە ئەركی پاراستنی چەكە كیمیایی‌و بایۆلۆجیەكان‌و بڵاونەبوونەوەیان بەجیهاندا بووە، بەڵام سەركەوتونەبووە لە ئەركەكەیدا، لەلایەن كۆمەڵێك وڵاتەوە بەكەسێكی كەللەڕەق و توڕەو نا دیبلۆماس ناوزەند كراوە.

جۆن بۆڵتۆن بە پاڵپشتی سەرەكی ئیسرائیل ناسراوە 
دژی دەوڵەتی فەڵەستین بووە پاڵپشتی كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بووە لە قودس، لە ١-٨-٢٠٠٥ جۆرج بۆش هەڵیبژارد بۆ  باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكاتێكدا، كە هەڵیبژارد ئەنجوومەنی پیران لەگەڵیدا نەبوو دواتر ناڕەزایەتییەكی زۆری بەدووای خۆیدا هێنا و كۆمەڵێك هەوڵ درا، كە بۆڵتن ئەو پۆستە بە دەست نەهێنێت سەر ئەنجام شكستیان خوارد پاڵێوراوییەكە نێردرا بۆ تەواوی ئەنجوومەنی پیران بە بێ گفتوگۆ، بەڵام دوای ساڵێك بۆڵتن دەستی لەكاركێشایەوە.

لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا لەساڵی ٢٠١٢  خزمەتی كردووە وەك ڕاوێژكاری mitt romney  ، لەساڵی ٢٠١٨ كراوە بەڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ئۆفیسی جێگری سەرۆكدا بووە لە بەشی خۆرئاوای كۆشكی سپیدا،  كە هەستیارترین بەشی كۆشكی سپییەو ڕاوێژكاری پارتی كۆمارییەكان بووە.
 
بۆڵتۆن ناوبانگی دەركردووە بەهەڵۆی شەڕو دژی ڕژێمی ئێران‌و كۆریای باكور بووەو لەلایەن كۆمارییەكانەوە بەنەتەوە پەرست ناوزەند كراوە، پاڵپشتی شەڕی ئەمریكای كردووە لەعێراق‌و لەگەڵ گۆڕینی ڕژێمی وڵاتنی لیبیاو سوریادا بووە 

بۆ ماوەی ١٨ هەفتە مەشقی كردووە لە fort polk ناوەندی مەشقە لە  vernon parish لە ئەمریكا، دوای چوار ساڵ كاركردن لە پارێزگاری نەتەوەیی خزمەتی كردووە لە united state army reserve .

پێشتر بەشداری كردووە لە ( كۆڕی پەیوەندی دەرەكی - كۆمەڵگای یەكگرتووی -مەیدانی سیاسەتی نەتەوەیی - كۆڕی ئامۆژگاری نەتەوەیی -پەیمانگای مەنهاتن بۆ بۆردی سیاسی - پڕۆژەی گواستنەوەی دیموكراسی )

پێش ئەوەی پەیوەندی بكات بەئیدارەی بۆشەوە باڵاترین جێگری سەرۆك بووە بۆ بۆردی سیاسی گشتی لەدەزگای Enterprise ی ئەمریكی لەساڵی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠١ . 

دژی چەكی ئەتۆمی ئێران‌و كۆریای باكوور  ڕاوەستاوەتەوەو زۆر پێداگربووە ،بەڵام بۆ چەكی ئەتۆمی ئەمریكا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە بەواتایەكی دی لەگەڵ بەرەوپێش بردنیشی بووە .

دژی ڕێككەوتنی ساڵی ٢٠٠٣ ی جۆرج بۆش و موعەمەر محەمەد ئەبو منیار قەزافی بووە بۆ وازهێنانی لیبیا لە چەكی كۆمەڵكوژ و پاڵپشتی ناتۆی كردووە لەدەستێوەردان‌و لابردنی قەزافی سەرۆكی پێشووی وڵاتی لیبیا.

خولیایی نوسینی هەیەو خاوەنی كتێبی... Surrender Is Not an Option .....   ( خۆبەدەستەوە دان یەكێك نییە لە بژاردەكان )

بەپەلە