گفتوگۆی قامیشلۆو دیمەشق لەسەر ژمارەیەك خاڵ بەردەوامە

کوردستان

20/01/2019‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گفتوگۆكانی بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێی لەرۆژئاوای كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق بەردەوامە، ئەوەش بۆ رێككەوتن.

بەپێی سەرچاوەكان گفتوگۆكان لەسەر ژمارەیەك خاڵە، لەگرنگترینیان، ئەوەیە كە سوریا دەبێت دان بەمافی كورد لەرۆژئاوای كوردستان بنێت، ئەمە جگە لەداننان بە ئەو ئیدارە خۆزییەی لەباكووری سوریا راگەیەنراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ژمارەیەكی تریش خاڵ هەن، كە هەردوولا گفتوگۆی لەسەر دەكەن، بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەبارەوە بكەن، ئەویش دەركردنی نازنامە بۆ كوردانی رۆژئاواو رێگەدان بەخوێندن بەزمانی كوردی لەخوێندنگەو ناوەندەكانی تری خوێندن.

هەروەها خاڵێكی تر ئەوەیە، كە سوپای سوریای دیموكرات، وەك هێزێكی سەربەخۆ لەناوچەكە بمێنێتەوەو لەلایەن سوپای سوریاوە سەرپەرشتی بكرێن‌و هاوكاری بكرێن.

هـ ـ ح