كورد بۆ رێككەوتن لەگەڵ سوریا داوای گەرەنتی روسیا دەكات

کوردستان

20/01/2019‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوردانی رۆژئاوای كوردستان بۆ رێككەوتن لەگەڵ سوریا داوای گەرەنتی لایەنی روسیایان كردووە.

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، لەمیانی گفتوگۆكانی بەرپرسانی كوردو حكومەتی سوریا، لایەنی كوردی داوای گەرەنتی لایەنی روسی لەسوریا كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، داواكارییەكەی كورد بۆ ئەوەیە روسیا دان بە دەسەڵاتی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان بنێت‌و هانی سوریاش بدات، تەواوی مافەكانی كورد لەو وڵاتە دابین بكات.

ماوەیەكە كوردانی رۆژئاوا لەگەڵ دەسەڵاتی سوری لەگفتوگۆدان بۆ رێككەوتن‌و لەو چوارچێوەیەش نەخشەرێگایەكیان ئامادەكردووەو بڕیارە رێككەوتنی لەسەر بكەن.

هـ ـ ح