بافێڵ تاڵەبانی: زۆرینەی لایەنەكان بەشداربوون لەبڕیاری ریفراندۆم

کوردستان

20/01/2019‌ 1604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بافێڵ تاڵەبانی رەتیكردەوە، كە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم سەرزەنشتی لایەنێكی دیاریكراو بكرێت‌و رایگەیاند، زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەشداربوون لە بریاری ریفراندۆمدا.

قسەكانی بافێڵ تاڵەبانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ كەناڵی "بی بی سی عەرەبی" ، كە راشیگەیاندووە ، ریفراندۆم مافێكی رەوای گەلی كوردەو مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام كاتی ئەنجامدانی پرۆسەكە گرندبوو، كە دەبێت بپرسین، ئایا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو بوو؟ ئایا كورد بەپێی پێویست لەناوخۆیدا یەكگرتوو بوو؟ 

لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان بافێڵ تاڵەبانی لەو چاوپێكەتنەدا رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت‌و خراپی پەیوەندی هەولێر لەگەڵ بەغداو بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بوون.

هەروەها رایگەیاند، كە ئەوان تەنیا پشتیان بەداهاتی نەوت بەستووە، لەكاتێكدا وڵات خاوەنی سەرمایەكی گەورەیە لەبواری كشتوكاڵ، كە دەبێت پەرەی پێبدرێت‌و سوودی لێوەرگیرێت.

هـ ـ ح