چەند خوویەكی خراپ كە تەمەنی مرۆڤ كورت دەكاتەوە

تەندروستی

20/01/2019‌ 1568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرلەئێمە وا دەزانین ئەگەر بەردەوام بۆ یانە وەرزشییەكان بڕۆین، خواردنی ماڵەوە بخۆین، خواردنە خێراكانی تر وازلێبێنین، شەكر كەمتر بەكاربێنین‌و .... تەمەنی خۆمان درێژتر كردووەتەوە.

ئەگەرچی ئەمانانە هەندێك كاری باشن، كە ئەنجامیان دەدەین، بەڵام ئەمە ڕێگاچارەی كۆتا نییە، ژیانی تەندروستانە زۆر لەوە ئاڵۆزترە كە بیری لێ دەكەینەوە، كە چەند خویەكی خراپی رۆژانە هەیە، وا لەتەمەن دەكەن كورت بێتەوە.

ژیانی تەنیایی
لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەوەن مەترسی مردنی خێرا لەكەمینی كەسانێكە، كە پەیوندی كۆمەڵایەتییان لاوازە. 

زانایان لەلێكدانەوەی ئاماری 70 لێكۆڵینەوەی جۆراجۆر، بەو ئەنجامە گەیشتن، كە هەستكردن بەتەنیایی مەترسی مردنی خێرا لە 26% زیاتر دەكات، لەكاتێكدا ژیانكردنی بەتەنیایی ئەم ژمارەیە بە لە 32% زیاتر دەكات، جگە لەمانەش، لێكۆڵینەوەكان بەو ئەنجامە گەیشتن، كە گۆشەگیربوونیش مەترسی توشبوون بە قەڵەویی لەڕادەی بەدوادا دێت.

وازهێنان لەبەكارهێنانی بیبەر
لەتوێژینەوەیەكی وڵاتی چیندا خواردنی زیاتر لە 3 ملیۆن كەس بۆ ماوەی 7 ساڵ بەدواداچوونی بۆ كراو لێكۆڵینەوەكان بەو ئەنجامە گەیشتن مەترسی مردن لەكەسانێك، كە 6 ڕۆژ لە هەفتەدا بیبەری توون بەكاردێنن، كەمتر لە كەسانێكە یەك ڕۆژ لەخوارنەكانیاندا بیبەر بەكاردێنن. 

پێكهاتەی‌ نێو بیبەر تایبەتمەندی دژە قەڵەویی، ئەنتی ئۆكسان، دژە ئیلتیهاب، دژەشێرپەنجەو دژەزیادبوونی پەستانی خوێنی تێدا بەدیدەكرێت.

دانیشتنی زیاتر لەڕادەی پێویست
لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەوەن، كە دانیشتن و سەیركردنی تەلەفزیۆن‌و ...، مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و دەمار و شەكرەی پلە 2ی هەیە، جگە لەمەش، زۆرجار ژنان، كە زۆربەی كاتەكانی خۆیان بەدانیشتن تێدەپەڕێنن، كە هەر ئەمەش ڕێژەی نەخۆشییەكانی وەكوو شێرپەنجەی ئێسك، مەمك و هێلكەدانی لەواندا زیاتر كردووە.

دووری شوێنی كار لەماڵەوە
دوورودریژبوونی ڕێگای ماڵەوە تا شوێنی كار  پەیوەندییەكی تەواوەتی لەگەڵ چالاكی فسیۆلۆجیانە و زیاتربوونی پەستانی خوێنەوەی هەیە. 

لێكۆڵینەوەكان هەروەها دەرخەری ئەوەن، كە هاتووچۆكردنی  ڕۆژانە لەڕێڕەوەی ڕۆیشتنی زیاتر لە 24 كێلۆمەتر،  زیادبوونی چەوری ژێرپێستی جەستەو چەوری سكی بەدوادا بووە.

هەروەها سترێسی زیاتر لەڕادەی ترافیك، مەترسی تووشبوون بەماندوبوونی لەڕادە، پەرێشانی، خەمۆكی و گۆشەگیری زیاتر دەكات.

تێكچوونی خەو
هەم كەمخەوتن‌و هەمیش زۆرخەوتن مردنی زووتری بەدوادا دێت. 

مەترسی مردن لەكەسانێك 7 كاتژمێر لەشەو و ڕۆژێكدا دەنوون، لەبەرانبەر بەو كەسانەی كە خەوی شەو و ڕۆژیان لە نێوان 7 تا 8 كاتژمێرە، لە 12% زیاترە. 

هەڵبەت خەوی دوورودرێژ، زیاتر لە 9 كاتژمێر لەشەودا، مەترسی مردن تا لە 30% زیاتر دەكات. 

لێكۆڵەڕان پێشنیار دەكەن، ئەگەرعادەتتان كردووە كە كەمتر یان زیاتر لە ئاستی پێویست بنوون، هۆكارەكەی بدۆزنەوە، چوونكە پێویستیتان بە دەرمانی چارەسەری لەبارەیەوە دەبێت.